نانى تۆوى شيا
ئه‌م جۆره نانه تۆوى شيا له‌خۆده‌گرێت كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا6 كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕيشاڵه‌كان و پرۆتينات و ڤيتامينه‌كانى ( A,B,D,E )، و كانزانكان وه‌كو زينك وكاڵسيوم و پوتاسيۆم و مس و فسفوورو ئاسن هه‌روه‌ها دژى ئۆكسانه.
له تايبه‌تمه‌نديه نايابه‌كانى تۆوى شيا كه به تايبهتمهندييهكى ناياب داده‌نرێت ئه‌ويش تواناكهيهتى له‌سه‌ر مژينى زياتر له ده ئه‌وه‌نده‌ى كێشه‌كه‌ى له ئاو ، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات پارێزگارى بكات له‌سه‌ر ته‌ڕكردنى جه‌سته بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ.
له سووده‌كانى تۆوى شيا
-
به‌سووده بۆ ته‌ندروستى پێست به‌جۆرێك نيشانه‌كانى پيرى كه‌م ده‌كاته‌وه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانه‌كان.
-
رێكخستنى ئاسته‌كانى شه‌كر له خوێندا و كه‌مكردن له به‌رگرى ئهنسوولين چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕيشاڵه‌كان و پرۆسه‌ى هه‌رسكردن له‌سه‌ره‌خۆ ده‌كات كه واده‌كات مژينى شه‌كر له خوێندا له‌سه‌ره‌خۆ بێت.
-
په‌ستانى خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
-
پاڵپشتى و به‌هێزكردنى پرۆسه‌ى مێتابۆليزم (الايض)و سووتاندنى چه‌ورييه‌كان.
-
يارمه‌تيده‌ره بۆ هه‌ستكردن به تێربوون به‌شێوه‌يه‌كى خێرا چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕيشاڵه‌كان و پرۆتين.
-
به‌سووده بۆ ته‌ندروستى ددان چونكه ده‌وله‌مه‌نده به كالسيۆم و فسفوور.
-
به‌سووده بۆ خۆپاراستن له پيربوونى پێشوه‌خته و هه‌ندێك جۆرى شێرپه‌نجه‌كان چونكه رێژه‌يه‌كى به‌رزى دژه ئۆكسان له‌خۆده‌گرێت.